رەنگە بۆ ئێوەش هاتبێتە پێش کە لە موزیکێکی تایبەتی لە سەر فیلمێک خۆشمان هاتبێت و حەزمان لێی بێ کە موزیکەکە لە فیلمەکە جیا بکەینەوە و بە فۆرمەتی دڵخواز پاشەکەوتی بکەین! بۆ ئەم مەبەستە دەتوانین کەڵک لە AoA Audio Extractor Platinum وەربگرین. AoA Audio Extractor Platinum یێکێ لەو ئامرازانەیە کە رێگە بە بەکارهێنەران دەدات هەتا بە هاسانی دەنگەکانی ناو هەر فیلمێک جیا بکاتەوە و بە شێوەی فایلی دەنگ پاشەکەوتی بکەین. ئەم پرۆگرامە بە رووکارێکی ساکارەوە پشتگری لە فۆرمەتە جیاوازەکانی باو دەکات و توانایی هەیە دەنگەکان تۆمار بکات و هەروەها دەتوانێ فۆرمەتە جیاوازەکانی دەنگ کۆنڤێرت بکات.
قەبارەی گونجاو، پشتگری لە تێکنۆلۆژی Karaoke ، توانایی جیاکردنەوەی موزیکەکان لە دەنگ، خێرایی زۆر گونجا لە بەشەکانی دیکەی کردەکاندا و... بەشێک لە ئیمکاناتی لاوەکی ئەم ئامرازە بە هەژمار دێن.
License
Publisher
File size
File ver
File format
Date Added
Last viewed
System Requirements: Microsoft® Windows: XP/ Vista/ 7
PC Auto Shutdown 60.3
کوژاندنەوەی پێژمێر بە دەست کارێکە کە زۆربەی بەکارهێنەران کەڵکی لێوەردەگرن و زۆر ئاساییە، بەڵام هێندێک کات دێتە پێش کە پێویستە کوژاندنەوە بە شێوەی خۆکارانە و بە پێی دیاری کردنی کات بێ بە زۆر هۆوە! ئەم کارەش کاتێک دێتە بواری جێ بە جێ کردنەوە کە ئامرازێکمان هەبێ هەتا بەم ئەرکە هەستێ، بە دانی فەرمانی لە پێشدا دیاریکراو.
PC Auto Shutdown یێکێ لەئەم ئامرازە ساکارانەیە کە دەتوانین بە دانی کاتی لەپێشدا دیاری کراوهەڵبستێ بە کوژاندنەوەی خۆکارانەی سیستەم. رێکخستنی ئەم ئامرازە بۆ کوژاندنەوەی سیستەم لە هەر کات و ساتێک دا زۆر هاسانە و هەروەها دەتوانین لە ماوەی کاتی دیاریکراوەکە دا فەرمانی خاوێن کردنەوەی زبڵدانی پێژمێر، سڕینەوەی فایلە پێکهاتووەکان لە کاتی گەران لە ناو نێت دا و زۆر ئەرکیتری لەم بابەتەی، پێ بسپێرین کە خۆکارانە خاوێنیان بکاتەوە. ئەم ئامرازە بە رواڵەت زۆر ساکار دێتە بەرچاو، بەڵام لە کاتی پێویست دا دەتوانێ بایەخی خۆی دیاری بکات.
License
Publisher
File size
File ver
File format
Date Added
Last viewed
System Requirements: Microsoft® Windows: XP/ Vista/ 7 and 8 & 8.1 ::: 32 bit and 64 bit
SUPERAntiSpyware Free v6.0
SUPERAntiSpyware یەکێ لە پرۆگرامە باشەکانی دژە سیخوریە کە بە گەرانی خێرا لە دیسکە رەقەکان، درایوەکانی گەرۆک، بیرگە و ریجێستری پارێزگاری لە سیستەم دەکات بە ناسینەوە و سرینەوەی Spyware, Adware, Malware, Trojans, Dialers, Worms, KeyLoggers و...هەرەشەکانی تری سەر سیستەم. هەر چەند ئەم پرۆگرامە خۆراییە، بەڵام لە بە ئەنجام گەیاندنی ئەرکەکانی خۆی کە پاراستنە، زۆر جێگەی مەتمانە پێکردنە.
License
Publisher
File size
File ver
File format
Date Added
Last viewed
System Requirements: Microsoft® Windows: 2000, XP, Media Center, Vista, Windows 2003 and Windows 7 and win 8 & 8.1
Total Video Converter 3.70
یەکێک لەو نەرمەواڵە بەهێزانەیە کە لە بواری کۆنڤێرتی هەر چەشنە فۆرمەتی بواری فایلی دەنگ و رەنگ بەکار دەهێنرێت.ئەم بەرنامەیە لە توانای دایە تاکوو فایلە ویدئۆییەکان بە فۆرمەتی ئەو فایلانەی کە لە سەر مۆبایل بڵاو دەکرێنەوە وەک 3gp, mp4, PSP, PS3, iPod, iPhone وحەتتا VCD / DVD پلەیر وهەر وەها XBOX360 کۆنڤێرت بکات. وێرای ئەوانەش ئەم بەرنامەیە لە توانای دایە هەستێ بە کۆنڤێرت کردن و سوتاندنی ویدئۆ بە دیسکەکانی AVCHD کە لە سەر لێدەرەکانی PS3 و Blu-ray توانای بڵاو کردنەوەی هەیە.ئەم تواناییە لە فۆرمەتەکانی HDش وەک H.264 TS, Mpeg-2 TS, WMV-HD, MKV-HD, DivX-HD, Divx-HD, MOV-HD, FLV-HD دا هەیە.
License
Publisher
File size
File ver
File format
Date Added
Last viewed
System Requirements: Microsoft® Windows: 98 / 98SE / Me / 2000 / NT / XP / 2003 / Vista / 7 / 8
Cool Screen Capture v7.0.1.521
Cool Screen Capture کەرەسەیێکی زۆر باش و بەکەڵکە بۆ زەبت کردنی وێنە و ویدئۆ لە شاشەی کامپیوتێری خۆتان. زۆر کات ویستوومانە کە لە کارەکانمان لە سەر ویندۆز فیلم هەڵگرینەوە بۆ فێرکاری یان هەر مەبەستێکی تایبەتی، حەتتا هاتۆتە پێش کە لە وێبکام لە کاتی ئاخاوتن دا فیلم بگرین و لەسەر سیستەم سەیڤی کەین. بەرنامەی Cool Screen Capture بە رووکارێکی سادە و ساکار و لە هەمان کاتدا زۆر بەهێز رێگەتان پێ دەدات تا بتوانن لە تەواوی شاشە یان لە بەشێکی دیاری کراو فیلم هەڵبگرن و بە شێوەی فایلی ویدئۆیی زەبتی بکەن، یان لە هەر شوێنێکی شاشە بە تاسکباریشەوە وێنە بگرن و...هتد.
License
Publisher
File size
File ver
File format
Date Added
Last viewed
System Requirements: Microsoft® Windows: 98 / 2000 / 2003 / XP / VISTA / 7